پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە كۆبونەوە و تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتیان كرد
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەش (ا ه ع) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: هەردوو حزب بۆچونێكیان هەیە دەربارەی پێكهێنانی حكومەت و دەخوازن چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامی و سەقامگیر بێت، وتیشی بۆچونەكانمان نزیكن و لەكۆبونەوەی داهاتوو دەگەینە ڕێكەوتن.
لای خۆیەوە سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند: هاوڵاتیان دەنگیان بو سەقامگیری و باشتركردنی ژیانیان داوە و هەردوولا پێشوازی لە هەرلایەك دەكەین ئەگەر بیەوێت بەشداری حكومەتی نوێی هەرێم بكات.