بەغداد-ا ه ع
ساڵح ماهود بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی بانكی ناوەندی دڵنیایی دایە هاوڵاتیان بۆ رێكارەكانی پاراستنی دراوی نیشتمانی.
ماهود بە imnی ڕاگەیاند: بانكی ناوەندی دەزگایەكی پتەوە و هەموو ئەو ڕێكارانە دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دراوی نیشتمانی.
وتیشی ژێر ئاو كەوتنی پارە لە بانكی ڕافیدەین لەساڵی 2003ی ڕویداوە و بەشایەتی لایەنی چاودێری و ئەمنی بووە و دەستەی دەست پاكیش ئاگادارە.
ڕاشیگەیاند: چیرۆكی ڕاستی تەڕبون و ژێر ئاوكەوتنی دراوەكە جیاوازە لەوەی چەند نوێنەرێك باسی دەكەن.