بەغداد-ا ه ع
بانكی رافیدەین، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند تەڕبون و ژێر ئاوكەوتنی 7ملیار دینار لە ساڵی 2013دا لەو كاتە بووە كە باسم كەمال حسێنی بەرێوەبەر بووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە ڕایگەیاند لەناوبردنی بڕی 7ملیار دینار بەپێی یاسا ئەنجامدراوە و بەپێی ڕێنمایی بانكی ناوەندی و لەژێر چاودێری لایەنەپەیوەندیدارەكاندا بووە.
دەشڵێت: گوڕینی ئەو دراوانەی بەكەڵكی بەكارهێنان نایەن لە ئەستۆی بانكی ناوەندی دایە و بەردەوام بەوكارانە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەردەوامبونی دراوەكە بكات.
بانكەكە دەشڵێت: ئەو دراوەی كە تەڕبووە و ژێر ئاو كەوتووە هەر دەگۆڕدرا ئەگەر ژێر ئاویش نەكەوتایە چونكە تەمەنی تەواوببوو.