بەغدا – ا ه ع پشكنەری گشتی لە وەزارەتی رۆشنبیری ئەمرۆ پێنج شەممە ئاشكرایكرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بردنەدەرەوەی تابلۆیەك كە واژۆی مەلیك فەیسەڵی یەكەمی لەسەرە دەستگیر كراوە. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە نوسینگەی پشكنەری گشتی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت مەفرەزەیەكی سەر بە نوینگەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان كەسێكیان دەستگیركردووە هەوڵی بردنەدەرەوەی تابلۆیەكی بە شێوەی نایاسایی داوە بۆ دەرەوەی وڵات كە واژۆی مەلیك فەیسەڵی یەكەمی لەسەرە و مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1862، وتیشی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكە دەستیپێكردووە.