بەغداد-ا ه ع
ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە جۆری كیا لە نزیك چێشتخانەیەكی ڕومادی تەقیەوە بەڵام زیانی نەبوو.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە: ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیا كە لەنزیك چێشتخانەیەكدا لە شەقامی 17 لە شاری ڕومادی تەقیەوە بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: تەقینەوەكە تەنها زیانی مادی هەبووە وزیانی گەیاندە ئۆتۆمبیلەكانی نزیك تەقینەوەكە.