لە نەینەوا دەست دەگیرێت بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی بۆمبی چێندراودا

ئەمنی
  • 16-11-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-نەینەوا
    هێزێكی ئەمنی لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا لەهەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندادلە هەردوو گوندی باخیرە و عزیبیەی سەر پارێزگای نەینەوا دەستیان گرت بەسەر كارگەیەكی بۆمبی چێندراو و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی سەر بە تیرۆرستانی داعش. 
    عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیانامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: ئەو كارگەیەی دەستی بەسەردا گیراوە هەموو ئەو كەل و پەلانەی تێدابووە كە بۆ ئامادەكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و بۆمبی چێندراو بەكار دەهێرێت،  دواتر كارگەكەیان تەقاندۆتەوە.
    رەسول وتیشی: هەر ئەو هێزە 174بۆمبی چێندراوی دروستكراوی ناوخۆی و 38بۆمبی تری چێندراوی لە شێوەی جلیكان لەناوبردووە.