بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ هەینی باندێكیان دەستگیر كرد كە پێكهاتوون لە 8 پیاو و 6ژن لەبەغداد و كاریان بازرگانیكردن بووە بە مرۆڤ.
رائید جەودەت فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، ڕایگەیاند: كەرتەكانی فەوجی دووەمی لیوای سێی پۆلیسی فیدراڵی توانیویانە باندێكی بازرگانیكردنی مرۆڤ كە پێك هاتووە لە 8پیاو و 6ژن دەستگیر بكەن.
وتیشی هەڵمەتەكە بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی بازگانی بەمرۆڤ و مەفرەزەی هەواڵگری پاراستنی مونشەئاتی كەسیەتی ئەنجامداروە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەو هەڵمەتە دوای چاودێرییەكی وردی هێزە ئەمنیەكان ئەنجامدراوە و باندەكە لە ناوەڕاستی بەغداد و لەچوارچێوەی كەرتی بەرپرسیاریەتی پۆلیسی فیدڕاڵی دەستگیركراون و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون و پەڕاوی لێكوڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.