بەغداد-ا ه ع
ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان داوا لە مەعن هیتاوی سەرۆكی ئەنجومەن دەكات كە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان بكات پەلە بكەن لە جێگیركردنی فەرمانبەرانی بنگەكانی تۆماركردن.
كۆمسیۆنەكە لەزاری مەعەن هیتاوی بڵاوكردۆتەوە ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان داوای لێكردوە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكاتەوە بۆ جێگیركردنی فەرمانبەرانی بنگەكانی تۆمار.
ئەم بڕیارە دوای دەستپێكردنەوەی كاری ئەنجومەنەكە و ئەنجامدانی چەندین دیدار و كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆك و جێگرەكانی سەرۆكی ئەنجومەن و سەرۆك وەزیران و لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران هات بۆ كاركردن و پەلەكردن لە جێگیركردنی ئەو چینە كە بەشێوەیەكی كاریگەر كاریان كردوە لە بنكەكانی تۆماركردن و سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.