ئەبو هێل: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پشتیوانی یاسای پێدانی زانیاری دەكات

  • 15-11-2018, 00:00
  • +A -A

     

    بەغداد-ا ه ع
    موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ،ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ ڕێكخراوی تاوەری بابل بۆ بەرەوپێشبردنی میدیایی، پڕۆژە یاسایی مافی پێدانی زانیاریان تاوتوێ كرد. 
    ئەبو هێل لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق یاسای پێدانی زانیاری خستۆتە ژێر تاوتوێ و باسكردنێكی گەرمەوە چونكە یاسایەكی گرنگە بۆ پشتیوانی دەوڵەت و پۆلێنكردنی كاری دەزگاكانی. 
    وتیشی تۆڕەكە گرنگی زۆری داوە بە یاساكە بۆ ئەوەی تۆڕەكە ببێتە مینبەرێك وەك دەسەڵاتی چوارەم و ڕۆڵی خۆی ببینێت و ڕۆژنامەنوسانیش پارێزراو بن.
    لای خۆیەوە چالاكوانێكی ئەو ڕێكخراوە ڕایگەیاند: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ڕۆڵی خۆی گێڕاوە وەك دەزگایەكی سەر بەدەوڵەت و بێ لایەنی خۆی سەلماندوە و هەوڵ بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی شەفاف دەدات كە مافی مرۆڤ تێدا پارێزراو بێت و بتوانێت لێپرسینەوە لە بەرپرسان بكات.
    ڕێكخراوی تاوەری بابل بۆ بەرەوپێشبردنی میدیایی، ئەمڕۆ دیبەیتێكی لە بارەگای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ئەنجامدا.