ئەنبار-ا ه ع
عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی ئەنبار توانیان دەست بەسەر 9بۆمبی چێندراو لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا بگرن كە لە خاڵی پشكنینی مخزومیەوە هەتا كەرتی سەلامی گرتۆتەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە:هێزە ئەمنیەكان 3تاوانباریان لە قەزای ڕومادی دەستگیر كردوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: مەفرەزەكان لە ئەركێكدا كە لەناوچەی مەلاحمە جێبەجێیان كردوە 125مەتریان پاككردۆتەوە و دەستیان گرتووە بەسەر 33بۆمبی چێندراودا كە بەهۆی پەستانەوە كاردەكەن وتوانیویانە بێ زیان لەناوی ببەن.