عەمان – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەسەر بانگهێشتی فەرمی شا عەبدوڵای دووەم، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
لە رێوڕەسمێكی گەورەی شكۆداردا پێشوازی لە سەرۆك كۆمار كرا، سەرەتا مۆسیقای سرودی نیشتمانی كۆماری عێراق و شانشینی ئوردنی هاشمی لێدرا و دواتر نمایشی پاسەوانی شەرەف بەڕێوەچوو.
سەرۆك كۆمار هەر ئەمڕۆ چاوی دەكەوێت بە شا عەبدوڵای دووەم كوڕی حوسین و چەندین گەورە لێپرسراوی تری ئوردنی، لە دیدار و گفتوگۆكاندا لەگەڵ لایەنی ئوردنی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا و بابەتە پەیوەست بە ناوچەكە لە خۆ دەگرێت.
هەر یەك لە محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوە و ساڵح جبوری وەزیری پیشەسازی و عەلی فەرحان پارێزگاری ئەنبار و ژمارەیەك لە راوێژكاران و پسپۆڕان هاوڕێیەتی سەرۆك كۆمار دەكەن لەم سەردانە فەرمیەیدا بۆ ئوردن.