بەغداد-ا ه ع
ڕێكخراوی تاوەری بابل دیبەیبەیتێكی هۆشیاری بەچاودێری و سەرپەرشتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ تاوتوێی ڕەشنوسی یاسای پێدانی زانیاری بە ئامادەبوونی لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەیەك لەو كەسانەی بەشداربوون لە ئامادەكردنی ئەو ڕەشنوسە و ژمارەیەك میدیاكار و ڕۆژنامەنوس.
موزاد ئەسەدی ڕاوێژكاری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند: هاوكاری و ئاشكرا كردنی زانیاری یاخود باسكردنی ئەركە و ئەوەی دەیكات دەبێت پاداشت بكرێت و دەبێت هەموان هاوكاربن.
زیا دین كە ئەو ڕەشنوسەی ئامادەكردوە دەڵێت: ڕەشنوسەكە لە 20مادە پێكهاتووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەرزكراوەتەوە بۆ ئەوەی پێداچونەوەی بۆ بكات و مافی پێدانی زانیاری بەكەسانی پەیوەندیدار ببەخشێت.
لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناخۆ ڕایگەیاند: ئەم خولەی پەرلەمان دەبێت ئەم جۆرە پڕۆژە یاسایانە پەسەند بكات چونكە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.