بەغداد-ا ه ع
موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ نەساڕ ڕوبەیعی سەرۆكی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدڕ و تارق خیكانی تاوتویێ ڕەوشی ڕاگەیاندنیان لە عێراق و ئاستەنگەكانی دەسەڵاتی چوارەم و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیان كرد.
ئەبو هێل ئێوارەی چوارشەممە سەردانی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدری كرد و باسی ڕەوشی مەیدانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق و ئاستەنگەكانی بۆ سەرۆك و ئەندامانی دەستەكە كرد.
هەردوولا تەئكیدیان لەسەر كاری پیشەیی تۆڕەكە و سەربەخویی كردەوە لە قۆناغی ئێستادا
روبەیعی تەئكیدی لەوە كردوە كە تۆڕەكە گرنگی بە پێكهاتەكانی تر دەدات و دەیەوێت پێناسەی نیشتمانی خۆی دوای كردنەوەی كەناڵی عێراقیەی كوردی و توركومانی و دەركردنی ڕوژنامەی سەباح كوردستان و سباح كەركوك و لاپەڕە ئەلكترونیەكان بە چوار زمان بسەلمێنێت.
لای خۆیەوە ئەبو هێل باسی ئەو گۆڕانكاریە ئیجابیانەی كرد كە تۆڕەكە لە ڕوی پیشەیەوە بەدەستی هێناوە بەتایبەت ڕوماڵی هەڵبژاردنەكان بێ ئەوەی هیچ سەرپێچیەك تۆمار بكات و بەڕوی هەموو كوتلە سیاسیەكان بێ لایەنگری تائیفی و پێكهاتە و حزبێك