بەغدا – ا ه ع سروە عەبدول واحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ئەمرۆ چوار شەممە شاسوار عەبدول واحید بە كەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازادكراوە. سروە عەبدول واحید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) ی راگەیاند شاسوار لەلایەن ئاسایش و هێزێكی ئەمنی سەر بە یەكێتی دەستبەسەر كرابوو، وتیشی ئەمرۆ لەو شوێنەی دەستبەسەر كرابوو بە یاوەری پارێزگاری سلێمانی گواستیانەوە بۆ بنكەیەكی پۆلیسی شاری سلێمانی لەوێوە ئازادكرا. سروە عەبدول واحید راشیگەیاند دەستگیركردنی شاسوار دەگرێتەوە بۆ هاندانی ئەو خۆپیشاندانانەی بەمدواییە پارێزگای سلێمانی گرتەوە، تەئكیدیشی كردوە پێشتر نەیانزانییوە دەزگا ئەمنیەكان لە چ شوێنێك دەستبەسەریان كردبوو. سروە سوپاسی سەرجەم ئەو لایەنانەشیكرد كە پاڵپشیان بوون بۆ ئازادكردنی براكەی و سەرجەم دەستگیركراوان لە سلێمانی، لەوبارەیەوە سوپاسی سەرۆك وەزیرانی كرد بە راسپاردنی نوسینگەكەی و عەمار حەكیم بۆ بەداچوون سەبارەت بە پرسی دەستگیركردنی براكەی، هەروەها سوپاسی ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد كە بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵیدا و سوپاسی سەرجەم كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندنیشی كرد كە پشتیوانیان بوون.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات