نەینەوا – ا ه ع ژوری پرۆسە سەربازییەكانی نەینەوا ئەمرۆ چوار شەممە رایگەیاند 13 تیرۆریستی داعشیان دەستگیركراوە لە میانی پرۆسەیەكی سەربازیدا لە خۆرئاوای موسڵ. لای خۆیەوە محەمەد جبوری بەرپرسی ژوری پرۆسەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاری هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیویانە شانەیەكی 13 كەسی لە تیرۆریستانی داعش لەگوندی (یابسات)ی خۆرئاوای موسڵ دەستگیر بكەن. جبوری وتیشی ئەو تیرۆریستانە دەستگیركراون و دەستیشگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو چەك و تەقەمەنیانەی كە پێیان بووە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات