بەغدا – ا ه ع مەعن هیتاوی سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەمرۆ چوار شەممە پەسەندكردنی پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی بە 58 پارتی نوێ راگەیاند. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هیتاوی رایگەیاند ئەنجومەنی كۆمسیاران پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی بە 58 پارتی نوێ پەسەندكردووە. وتیشی ئەو پارتانە سەرجەم رێوشوێن و رێنماییەكانیان كە لە كۆمسیۆنەوە دەرچوون و رێسای تایبەتیان بەپێ یاسای پارتە سیاسیەكان تەواوكردوە كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەركرابوو، كە رێگە بە بەشداریكردنی پارتە سیاسیەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوودا دەدات. یاسای پارتە سیاسیەكان ژمارە 36ی ساڵی 2015 كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكراوە، لە دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا لەلایەن كۆمسیۆنەوە دەست بە جێبەجێكردنی كراوە، ژمارەی ئەو پارتانەش كە تا ئێستا لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە پەسەندكراون گەیشتوەتە 204 پارتی سیاسی و مافی ئەوەیان هەیە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بكەن.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات