سەڵاحەدین – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی – هەواڵگری فەرماندەیی پەرۆسە سەربازییەكانی سەڵاحەدین، ئەمرۆ ژوار شەممە لە قەزای شرقات دەستی بەسەر برێكی زۆری چەك و تەقەمەنیدا لە ماڵكدا گرت كە ناوی ماڵی وەزیری كشتوكاڵی پێشووی داعشی لێنراوە. لەوبارەیەوە ئەو بەرێوەبەرایەتییە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت بە پشت بەستن بە چەندین زانیاری هەواڵگری ورد، هەواڵگری سەربازی فەرماندەیی پرۆسەكانی سەلاحەدین دەستی بەسەر ماڵێكدا گرتوە كە سەر بە وەزیری پێشووی بەناو كشتوكاڵی داعش بووە، كە بە ویلایەتی سەڵاحەدین ناسرابوون. لەو ماڵەشدا دەستیشگیراوە بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنیدا.