بەغدا - ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە حكومەت پابەندە بە دەستورەوە و هەڵبژاردنیش لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت. عەبادی لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی هەفتانەیدا رایگەیاند كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تەئكیدیكردوەتەوە كە دەتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە یەك رۆژدا ئەنجام بدات. عەبادی داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد هاوكارییان بكەن سەبارەت بە زانینی ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی چونكە ئەو لیستەی كە هەرێم ئیدیعای دەكات رێژەی لەسەدا پەنجای فەرمانبەرانی عێراق پێكدەهێنێت.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات