بەغدا – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ سێ شەممە ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەدەستبەسەركردنی بەرێوەبەری ئەرشیفی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن. لەوبارەیەوە عەمید سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە رایدەگەیەنێت هەواڵی دەستبەسەركردنی بەرێوەبەری ئەرشیفی وەزارەتی ناوخۆ دورە لە راستیەوە.