بابل – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە یەكێكیان لەلایەن دادگاوە داواكراوبووە بە پێی مادەی 4ی روبەروبونەوەی تیرۆر و هەوڵی داوە دزە بكاتە ناو پارێزگاكەوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل رایدەگەیەنێت ژمارەیەك تۆمتباریان دەستگیر كردوە كە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە لە نێویشیاندا كوشتن و رفاندن و ساختەكاری و دزی و دەستدرێژی، وتیشی سەرجەمیان لەگەڵ تیرۆریستە دەستگیركراوەكەدا رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون كە بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا.