بەعدا ا ه ع لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران پرۆزبایی لە مەسیحییەكانی عێراق و جیهان دەكات بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و جەژنی قیامە و سەری ساڵی نوێی زاینیەوە. لەوبارەیەوە مەیسون دەمەلۆجی سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و ئەندامانی ئەو لیژنەیە گەرمترین پرۆزباییان لە مەسیحیەكانی عێراق و جیهان كرد بە بۆنەی جەژی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێ و جەژنی قیامە كە هاوكاتە لەگەڵ سەركەوتنەكانی عێراق و وەدەرنانی تیرۆریستان كە رۆڵەكانی عێراقیان دوچاری ئێش و ئازاری زۆركردبۆوە بەتایبەت مەسیحی و ئێزیدیەكان، خوازیاریشن بەئاشتی لە عێراقێكی یەكگرتودا بژین، داواش دەكەن ئەم بۆنەیە بكرێتە دەرفەتێك بۆ سڕینەوەی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت دوبەرەكی لەنێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق دروستبكەن. لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن داواشیكرد پەلەبكرێت لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان بە تایبەت ناوچەك مەسیحی نشینەكان.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات