بەغدا – ا ه ع ئەنایاس ماركیلۆ بەرێوەبەری فەرمانگەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە مین ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند نەتەوە یەكگرتوەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی مین لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ پاككردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە پاشماوەی چەك و تەقەمەنی و مینە چێندراوەكان. لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە موئەیەد ساڵح تەقی نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوەیەكگرتوەكان لە جنێف رایگەیاند لەگەڵ ئەنایاس ماركیلۆ بەرێوەبەری فەرمانگەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە مین تاوتوێی هەڵگرتنەوەی مینیان لەناوچە ئازادكراوەكان كردووە. لەوبارەیەوە نوێنەری عێراق لەنەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند هەڵگرتنەوەی مین و پاشماوەی تەقەمەنی لە ناوچە ئازادكراوەكان گەورەترین رێگرن لەبەردەم ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش و ئاوارەكان بۆیان، كاریگەری نێگەتیفیشی لەسەر ئابوری وڵات دروستكردووە. داواشیكرد كاری هاوبەشبكرێت بەپێی پلانی دارێژراو بۆ پاككردنەوەی تەواوی ناوچەكە و هاوكاریكردنی قوربانیان. لای خۆیەوە ماكیلۆ رایگەیاند نوسینگەی UNMAS لە عێراق بە بەردەوامی و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی هەڵگرتنەوەی مین و لایەنە پەیوەندیدارەكان كاردەكات بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بەمەبەستی هەڵگرتنەوەی مین و پاشماوەی چەك و تەقەمەنی لە ناوچە ئازادكراوەكان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات