سلێمانی – ا ه ع یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمرۆ سێ شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە لە بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كە ئامادەی كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەبوو، راگەیاند یوسف محەمەد بە رۆژنامەنوسیانی راگەیاندوە، لەیەكەم رۆژی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانەوە تا ئەمرۆ، مەبەستمان ئەوەبووە دەسەڵات تەنها لەگەلەوە سەرچاوەبگرێت و بۆ گەل كاربكات. وتیشی ئەمرۆ كە دەستلەكاركێشانەوەم رادەگەیەنم ئامنج لێی بەدەستهێنانی ئەو مەبەستەیە و لەداهاتوشدا لەسەر ئەو بەرنامەیە بەردەوام دەبین. هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا یوسف محەمەد رایگەیاند دەسەڵاتی راستەقینەن نایەوێت بۆ مانەوەی خۆی لەدەسەڵات هانا بۆ چەك و توندوتیژی و ترساندن بەرێت، دەشڵێت دەسەڵاتی یاسایی و ئاسایی لە هەموو شوێنێكی جیهان پێویستە گوێبیستی داواكاری جەماوەربێت. ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ روداوەكانی ئەمدواییەی كە هەرێمی كوردستانی گرتەوە، وتیشی ئەو كودەتایەی بەسەر پەرلەمانی كوردستاندا كرا سەرەتایەك بوو بۆ دیاردەی گوێنەدان بە بنەماكانی ئەم سەدەیە و داواكاری جەماوەر و یاسا و شەرعیەت، دواتریش سەرەرۆیی لە ئەنجامدانی راپرسی كە درێژكراوەی هەمان سیاسەتی پێشوو بوو.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات