بەغدا – ا ه ع حەیدەر زاملی وەزیری داد ئەمرۆ دوو شەممە بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحیەكان كرد بەبۆنەی لەدایكبوونی مەسیح سڵاوی خوای لێبێت، راشیگەیاند خوازیارە ساڵی نوێ سەرەتای بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكانبێت بۆ ناوچەكانیان. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) نێردراوە نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی داد لە زاری زاملیەوە بڵاویكردوەتەوە، جەژی لەدایكبوونی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ جەژنی سەركەوتنی گەورەی ئازادكردنی تەواوی خاكی عێراق لە تیرۆریستانی داعش، دەشڵێت ئەو سەركەوتنە وادەكات جەژنی ئەمساڵ تایبەت بێت و تەواوی رۆڵەكانی عێراق ئاهەنگ بگێرن. وەزیری داد وتیشی ساڵی داهاتوو ساڵی ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە دەبێت كە تیرۆر وێرانی كردوون، دەبێتە دەرفەتێكیش بۆ گەڕانەوەی ئاوارە مەسیحیەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.