بابل – ا ه ع بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای بابل ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند 39 تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە لە نێویاندا داواكراوێك بە پێی مادەی 4ی تیرۆر لە یاسای روبەروبونەوەی تیرۆر هەیە و هەوڵی داوە لەرێی بازگەكانەوە بچێتە ناو ئەو پارێزگایەوە. لەوبارەیەوە عەقید عادل حسێنی وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی بابل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند مەفرەزەیەكی پۆلیسی پارێزگای بابل توانیویەتی 38 داواكراو دەستگیر بكەن كە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە. حسێنی وتیشی بازگەی شەهید سەلام لە ناوچەی نیل تۆمەتبارێكی دەستگیركردووە كە داواكراوە بە پێی مادەی 4ی تیرۆر لەكاتێكدا ویستویەتی بۆ ناو پارێزگای بایل دزە بكات. راشیگەیاند سەرجەم دەستگیركراوەكان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت