بەغدا – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند پشتیوانی و هاوكاری عەرەبی و نێودەوڵەتی گرنگن بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە تیرۆریستان بەمەبەستی دووبارە گەڕانەوەی ژیان بۆ باری ئاسایی خۆی لەو ناوچانە و بەپەلەكردن لە گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆیان كە لە كەمپەكاندا دوچاری بارودۆخێكی ناهەموار بوون. ئەو لێدوانەی جبوری لەمیانی دیدارێكیدا هات لەگەڵ سالم غەساب باڵیۆزی كوەیت لە عێراق، بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵ عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت لە دیدارەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەكانی پتەوكردنی كرد بەجۆرێك لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت، هەروەها تاوتوێی دواگۆڕانكاریە ناوخۆیی و ناوچەییەكان كرا لەگەڵ دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان كە تیرۆریستانی داعش وێرانی كردوون، هەر لەو دیدارەدا تاوتوێی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بۆ وڵاتانی كۆمەك بەخش كرا كە بریارە لە كوەیت بەرێوەبچێت. لای خۆیەوە جبوری رایگەیاند پشتیوانی عەرەبی و نێودەوڵەتی گرنگن بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان. هاوكات باڵیۆزی كوەیت لە عێراق پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەت و گەلی عێراق دوپاتكردەوە و تەئكیدیشیكردەوە وڵاتەكەی پەرۆشە بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات