بەغدا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی رایگەیاند لە رومادی دەستیانگرتووە بەسەر بڕێك تەقەمەنیدا. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی رایگەیاند فیرقەی 10 دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر برێك چەك و تەقەمەنیدا لە ناوچەی ئەلبو فراج لە رومادی. تەقەمەنیەكانیش پێكهاتوون لە 116 گوللە هاوەنی 120 ملیم و 2000 فیشەك و 400 حەشوەی هاوەن و 30 بۆمب و چەندین جۆری تەقەمەنی تر، هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر 5 كیلۆگرام نیتراتی ئامۆنیا و 5 چەكی قەناس و كلاشنكیۆف و پشتێنێكی بۆمبرێژكراو.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات