بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی نوێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەچوارچێوەی مەراسیمی ڕادەستكردن و وەرگرتنی دەسەڵات لە كۆشكی حكومی ڕایگەیاند: ئامانجی حكومەتی داهاتوو دابینكردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ گەلی عێراق.
عەبدولمەهدی لە وتەێكدا ڕایگەیاند:حكومەت كار دەكات بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و لەكاتێكی دیاریكراودا كە دابینكردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ گەلەكەمان دوای دانبەخۆگرتنێكی دوور و درێژ.
وتیشی: هەژاری ،پەروەردە، تەندروستی و كارەبا و ئاو وخزمەتگوزاری هەتا ئێستا لە عێراق قەیرانن و بەهاوكاری هەموان هەوڵی چارەسەركردنیان دەدەین و تەئكیدی كردەوە دوای كەمێكی تر یەكەم كۆبونەوەی حكومەتی نوێ ئەنجامدەدرێت بۆ دیاریكردنی ئەرك و كاری پێشینەی.
سەرۆك وەزیران هەوڵەكانی حكومەتی عەبادی بەرز نرخاند بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانە مەترسیدارەكان.