بەغداد-ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو ڕایگەیاند: شانازی بە كەشی دیموكراتیانەی ڕادەسەتكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات دەكەین لە عێراق لە نێوان حكومەتەكان.
وتیشی:حكومەتی پێشوو پەیوەندی دەرەكی نوێی بۆ عێراق دروست كرد دوای لەناوبردنی داعش و بەهاوكاری هەموو لایەك توانیمان پارێزگاری لە وڵاتەكەمان بكەین قوربانیەكانمان و شەهیدەكانمان شاهیدی ئەوەن.
راشیگەیاند بەرەنگاری زۆر لەبەردەم عادل عەبدولمەهدی دایەو دەبێت هاوكاری بكەین بۆ سەرخستنی ئەركەكەی.
ئێمەش شانازی بەكەشی دیموكراتی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتەوە دەكەین لە عێراق