نەینەوا-ا ه ع
دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دروستكردنی 180یەكەی نیشتەجێبونی لە ناحیەی بەرتەڵە راگەیاند كە دەكەوێتە دوری 40كم لە خۆرهەڵاتی موسڵ.
عەبدولكەریم محەمەد سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: دەستەكە پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبونی كردەوە كە پێكهاتووە لە 180 یەكەی نیشتەجێبوون و ڕوبەری هەریەكێكیان 200م لە جۆری ستونی بۆ دانیشتوانی ناحیەی دەشتی نەینەوا
محەمەد وتیشی لە داهاتوێكی نزیكدا یەكەی نیشتەجێبونی تر و پڕۆژەی گەشتوگوزاری و خزمەتگوزاری دەكرێنەوە.