بەغدا – ا ه ع شێخ هومام حەمودی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دوو شەممە پیرۆزبایی لە برا مەسیحیەكان كرد بەبۆنەی لە دایكبوونی مەسیح سڵاوی خوای لێبێت، داواشیكرد كۆتایی بە رق و كینە و توندوتیژی بهێنرێت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، هومام حەمودی رایدەگەیەنێت بە بۆنەی سەر ساڵی نوێوە پرۆزباییەكی گەرم لە برا مەسیحیەكان لە عێراق و جیهان دەكەین، لە خوای گەورەش داواكارین ئاهەنگی رۆڵەكانی عێراق لە سایەی ئەمن و ئاسایش و ئاشتی و برایەتی بەرێوەبچێت و خوای گەرە وڵات بپارێزێت لەوانەی ویستیان یەكێتی و هەمجۆریەكەی تێكبدەن. وتیشی خوازیارە ئەم بۆنەیە دەرفەتێك بێت بۆ سەركەوتن بەسەر رق و كینە و توندوتیژی و بێدەنگكردن لەرێی خوێنرشتنەوە، عێراقیش بە یەكێتی بمێنێتەوە، تەئكیدشیكردەوە لەسەر گرنگی هەنگاوەكانی حكومەت بە هاوكاری سەرجەم هێزە نیشتمانیەكان بۆ رەخساندنی بارودۆخێكی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارە مەسیحیەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و قەربووكردنەوەی ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە.