بەغداد-ا ه ع
داداگای تاوانەكانی كەركوك ئەمڕۆ سێشەممە سزای 7ساڵ زندانی بەسەر فەرمانبەرێكی بەڕێوبەرایەتی خانوبەرە لە كەركوك سەپاند.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: سزایی غیابی بە زندانی 7ساڵ بۆ فەرمانبەر(ن٫م٫ر)دەرچووە كە لە بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی كەركوك كاری كردووە ئەو سزایەش بە مادەی340لە یاسایی سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی داد دەرچووە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە بڕیاری گرتن بۆ ئەو فەرمانبەرە دەرچووە و بڕیاری ڕێگەگرتنی لەچونی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ دەركراوە و دەست بەسەر پارەو سامان و موڵكی گوازراو و نەگوازراوەی بۆ ئەو فەرمانبەرەدا دەركردووە.