بەغدا – ا ه ع سروە عەبدولواحید ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دوو شەممە داوای كرد لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان لە فرۆكەخانەی سلێمانی، بە بێ بوونی هیچ فەرمانێكی دادگا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سروە عەبدولواحید رایدەگەیەنێت روداوەكانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی جێی نیگەرانییە و سەرەتایەكی ترسناكە بۆ سەركوتكردنی نارەزاییەكان، دەشڵێت تا ئێستا هەڵمەتی دەستگیركردن بەردەوامەوە و دواهەمینیشیان شەوی 24/12 ئەنجامدراوە و هەر یەك لە رۆژنامەنوسان ( سوهەیب ئەحمەد بەرپرسی دیجیتەڵ میدیای كوردی و خەبات نەوزاد-ی بێژەر لە كەناڵی نەخێر لە ئێستادا) لە فرۆكەخانەی سلێمانی بێ بوونی هیچ فەرمانێكی دادگا دەستگیر كراون. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەش دەكات، لای سەیرە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا ئێستا لەروداوەكانی پارێزگای سلێمانی بێ دەنگن، هەر بۆیە داوا دەكات لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكبهێنرێت و رەوانەی سلێمانی بكرێن بۆ لێكۆڵینەوە و بینی دەستگیركراوەكان و بەئاگابوو لە بارودۆخیان چونكە روبەروی ئەشكەنجەدان بوونەتەوە، داواشدەكات لیژنەكانی مافی مرۆڤ و ئاسایش و بەرگری و رۆشنبیری و راگەیاندن پەلەبكەن بۆ راگرتنی ئەو پێشێلكاریانە. سروە عەبدولواحید داواشی لەسەرجەم ئەو رێكخراوانە كرد كە لەبواری مافی مرۆڤدا كاردەكەن تیمێك لە پارێزەران بۆ بەرگری لە دەستگیركراوان پێكبهێنن چونكە دەستبەسەرن و تا ئێستا رێگەنادەن پارێزەریان بۆ بگیرێت لە نێویشیاندا شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی بەرەی نەوەی نوێ و رابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە پارێزبەندی هەیە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد