بەغداد-ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی لە تیشن ویتشنگ باڵیۆزی چین لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا ویتشنگ باڵیۆزی چین پیرۆزیای لە دكتۆر بەرهەم كرد و سڵاوی شی جین بینگ سەرۆكی چینی پێگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتوو: سەرۆك كۆمار تەئكیدی لەبەرەوپێشبردنی پەیوەنریەكان عێراق و چین كردەوە لەگەڵ كاراكردنەوەی ڕێكەوتننامەكانی نێوانیان و تەئكیدی لەسەر گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری نێوانیان كردەوە بەتایبەت لە بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بازرگانیدا بەوجۆرەی لەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت.
لایی خۆیەوە ویتشنگ باڵیۆزی چین تەئكیدی كردەوە كە وڵاتەكەی دەخوازێت ئاستی هاوكاری ئابوری و بازرگانی لەگەڵ عێراق بگەێنێتە بەرزترین ئاست و پشتوانی وڵاتەكەشی بۆ هاوكاری عێراق لەهەموو بوارەكاندا پیشاندا.