بەغداد - ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان تەئكیدی لەسەر گرنگی پاراستنی بێ لایەنی دەزگا ئەمنی و سەربازیەكان كردەوە و ڕایگەیاند نابێت هیچ حزبێك دەست وەربداتە كاروباریان.
وتیشی ئەو سەركەوتنەی بەدەست هاتووە سەركەوتنی عێراقە و عێراقییەكان بەدەستیان هێناوە.
لەچوارچێوەی سەردانێكدا بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگری و دیداری لەگەڵ فەرماندە سەربازیەكانی دا عەبادی باسی ڕۆڵی قارەمانەكانی وەزارەتی بەرگری كرد كە پێشكەشیان كرد بۆ ڕاوەدونان و تێكشكاندنی داعش وتیشی ئامانجیان ڕزگاركردنی مرۆڤەكان بووە پێش خاك.
ڕاشیگەیاند: عێراقییەكان بەیەكگرتوویان سەركەوتنیان بەدەست هێنا و داعشیان لەناوبرد و ئەو سەركەوتنەش بەدەستی عێراقیەكان هات و شانازی دەكەین كە عێراقیەكان كۆتاییان بەداعش هێنا و وڵاتانی دەوروبەر لەترسی ئەوەی داعش نەگاتە لایان هاوكاری عێراقییان دەكرد.