بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیاری كردنەوەی نوێنەرایەتی هەمیشەی بۆ عێراق لە بارەگای ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی لە سعودیە ڕایگەیاند بۆ بەرەوپێشبردنی هاوكاری نێوان عێراق و ڕێكخراوەكە.
ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: ئەو نوێنەرایەتیە ئاسانكاری لە ڕێكخستنی كارەكان دەكات لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە و لقە تایبەتمەندیەكانی ئەو هەنگاوەش ڕوڵێكی كاریگەری دەبێت لە كاراكردنی ڕۆڵی عێراق لە چالاكییە جیاوازەكانی ئەو ڕێكخراوە.