بەغداد-ا ه ع
موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمڕۆ دووشەمم، پێشوازی لە شاندی یەكێتی ڕادیۆ و تەلەفزیونە عێراقییەكان لە بارەگای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لەبەغداد كرد، لە لێدوانێكیشدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ئەبو هێل ڕۆڵی یەكێتیەكەی بەرزنرخاند بۆ پاراستنی میراتی مێژوی ڕادیۆی بەغداد و وتی ڕایەكی گشتی بەهێز هەیە بۆ پاڵپشتی و پشتوانی هەنگاوی تۆڕەی ڕاگەیاندنی عێراق.
هاوكات ئەبو هێل باسی ڕۆڵ و هەلوێستی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی عێراقی و موئەید لامی سەرۆكی سەندیكاكەی كرد كە بەپەلە بەدەم داوای داواكاریەكانی تۆڕەكە هاتووە بۆ پاراستنی ناوی ڕادیۆی بەغداد وەك ڕۆڵ و مێژوو.
لای خۆیەوە موزەفەر سەلمان سەرۆكی یەكێتی ڕادیۆ و ڕاگەیاندنەكان تەئكیدی كردەوە كە یەكێتیەكەیان بە هەموو هێز و توانای خۆی پشتوان و پاڵپشتی هەنگاوەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات، وتیشی لە ماوەی داهاتوودا هەوڵی هاوكاری نێوان یەكێتی و تۆڕەكە ڕادەگەێنین.