بەغداد – ا ه ع
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ئەمرۆ شەممە، هەڵوەشاندنەوەی شانەیەكی تیرۆریستی و دەستگیركردنی ئەندامانی لە قەزای كەرمەی پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
ئەو بەرێوەبەرایەتیە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە، ڕایگەیاند: مەفرەزەیەكی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە لیوای 51 لە فرقەی 14 تەوانیویەتی لە پرۆسەیەكی جۆریدا شانەیەكی تیرۆریستی لە قەزای كەرمەی پارێزگای ئەنبار هەڵوەشێنێتەوە و تەواوی ئەندامانی دەستگیر بكات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە سەرجەم دەستگیركراوەكان لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون بەپێی بڕیاری دەستگیركردنیان بە مادەی 4ی تیرۆر.