نەینەوا – ا ه ع
حكومەتی خۆجێیی لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، كردنەوەی دوو رێگای داخراوی لە باكوری خۆرئاوای موسڵ ڕاگەیاند دوای ئەوەی بۆ ماوەی 4 ساڵ بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە داخرابوون.
لەوبارەیەوە نۆفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ی ڕاگەیاند كادرانی ئەندازیاری كە لە بەرێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەكانی نەینەوا كاردەكەن رێگای قەزای تەلەعفەر لە ناحیەی نەهرەوانیان كردەوە، لەگەڵ ئەو رێگەیەی شەنگال و ناحیەی رەبیعە بەیەكەوە دەبەستێتەوە كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقێنرابویەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات