بەغداد-ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان تەئكیدی لەسەر گرنگی بەردەوامی و دورخستنەوەی كاری ئەمنی و سەربازی لە كاریگەری حزبی كردەوە و پێویستی بەردەوامی كاری سیستمی ئەمنی كە دەبێت دڵسۆزی نیشتمان و هاوڵاتیان بێت و بەپێی ڕێنمایەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كار بكات.
ئەو ڕاگەیاندنەی سەرۆك وەزیران لەمیانەی سەردانەكەی دێت بۆ فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان و كۆبونەوەی لەگەڵیاندا .
لەو كۆبونەوەیە سوپاسی فەرماندە و ئەفسەران و كارمەندانی ئەمنی كرد كە شەو و ڕۆژ لەفەرماندەیەكە دەمێنەوە و كار دەكەن.
سەرۆك وەزیران دەڵێت هەركات هاتبێتم و سەردانم كردبێت ئەگەر كاتەكەی درەنگیش بوبێت بینیومن وەك شانەی هەنگ لەكورەكە كاریان كردوە و هەوڵی زۆریان داوە و سەركەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە.
ووتیشی دەبێت فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان بمێنێتەوە كە ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە ڕێكخستنی كاری نێوان پۆلی هێزە ئەمنی و سەربازیەكان و باسی ڕۆڵی گرنگی ئەو فەرماندە هاوبەشانەی كردەوە كە لەشەڕی دژی داعش ڕۆڵێكی بەرچاویان گێڕاوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە