پۆلیسی فیدڕاڵی لە كەركوك 3 تیرۆریستی كوشت و دەستیشی بەسەر 2 پشتێنی بۆمبرێژكراودا گرت

ئەمنی
  • 20-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەمرۆ شەممە، كوژرانی 3 تیرۆریستی و دەستبەسەرگرتنی 2 پشتێنی بۆمبرێژكراوی ڕاگەیاند.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی بە پێی زانیاری وردی هەواڵگری بۆسەیەكی داناوە و لە ئاكامدا توانیویەتی 3 تیرۆریست بكوژێت و دەستیش بەسەر 2 پشتێنی بۆمبرێژكراو و دوو چەكی جۆری كلاشنكۆف لە ناوەچەی رەشاد لە كەركوك بگرێت.