ئستەنبوڵ-ا ه ع
لەیەكەم كاردانەوەی توركیا دوای ڕاگەیاندنی سعودیە لەسەر كوشتنی جەمال خاشقجی لەناو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ، ڕۆژی شەممە، لەیلا شاهین ئۆستا جێگری سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار ڕایگەیاند: سعودیەكان ناچاربوون ئەم دانپیانانە ڕابگەێنن وتیشی واباشتر بوو كە سعودیە پێشتر باسی ئەو ڕوداوەی بكردایە پێش ئەوەی بگاتە ئەم خاڵەی ئێستا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: پێشتر ئۆستا لە لێدوانە ڕۆژنامەوانیەكانیدا ڕایگەیاندبوو كە بەڵگە لەلای بەرپرسە توركەكان و داواكاری گشتی و ئەفسەرانی پۆلیس هەیە وئەو بەڵگانەش لەداهاتودا ئاشكرا دەكرێن.