بەغدا – ا ه ع كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئەمرۆ یەك شەممە داوای لە رێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد هاوكات لەگەڵ جەژنی سەری ساڵدا هاوكاری ئاوارە مەسیحییەكان بكەن لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتوە كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت كۆمسیۆن بەشداری خۆشی عێراقیەكان دەكات كە هاوكاتە لەگەڵ سەركەوتان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، داواش لە رێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات هاوكاری تەواوی مادی مەعنەوی مەسیحیەكان بكەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان. كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ دەشڵێت لە خوای گەورە دەپارێنەوە ئەمن و ئاسایش بۆ وڵاتمان بگەرێنێتەوە و پێشكەوتنیش بە گەلەكەمان ببەخشێت.