بەغداد – ا ه ع
بانكی رافیدەین پێدانی وەجبەیەكی تری قیستی بە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی دەوڵەت دەستپێكرد كە پێنج بۆ دە ملیۆن دینارە و لە رێگەی ماستەر كارتەوە دەبەشدەكرێت.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەو بانكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند دەستیانكردوە بە پێدانی سلفەیەكی نوێ بە فەرمانبەرانی دەوڵەت كە زیاتر لە 1200 فەرمانبەرن.
وتیشی پێدانی سلفەكە لە رێگای ئاگاداركردنەوەی فەرمانبەرەكە بووە بە نامەیەك ئەوەش دوای تەواوبوونی تەواوی رێوشوێنە یاساییەكان و خەرجكردنی بەشێوەی ئەلكترۆنی.