بەغداد-ا ه ع
بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە شاندی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆكایەتی حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە، كۆتایی بە بەشداریكردنی كارەكانی كۆمكاری گشتی 139 ی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە جنێف هێنا و گەڕانەوە بەغدادی پایتەخت.
شاندەكە بە بانگهێشتێكی فەرمی بەشداری كارەكانی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە جنێف لە 14هەتا18 ئەم مانگە كردبوو و ڕۆژانە بەشداری كارایان هەبوو لەناو خشتەی كار و كۆبونەوە گشتی و ڕێكخراوەكاندا هەر لەو سەردانەیاندا چاویان كەوتووە بە كۆمەڵێك لە سەرۆكی شاندە نێودەوڵەتی و ئێقلیمی و عەرەبیەكان.