بەغداد- ا ه ع
ژمارەیەك زۆر لە ئەستێرەكانی هونەر و دراما پاڵپشتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیان كرد لەسەر سەندنەوەی ناوی ڕادیۆی بەغداد لە تۆڕەكە بۆ لایەنێكی تر.
ئەیاد ڕازی هونەرمەند لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند: پشتوانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەكەین بۆ پاراستنی ناوی ڕادیۆی بەغداد و مێژووی و نابێت بدرێت بە هیچ لایەنێكی تر.
هەروەها تەمارا مەحمود ی هونەرمەند لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) لە ولایەتە یەكگرتوەكانەوە پشتوانی خۆی بۆ تۆڕەكە ڕاگەیاند زهور عەلا بۆ ئاژانسەكەمان بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندنی ڕەتكردەوە و وتی پاڵپشتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەكەم بۆ پاراستنی مێژووی ڕادیۆی بەغداد.
جێی باسە یەكێتی ڕادیۆكانی عێراق دووشەممەی داهاتوو گردبونەوەیەكی ناڕازیبون لەبەردەم باڵەخانەی ستۆدیۆكانی ڕادیۆی بەغداد لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییە ساز دەكەن بۆ گەڕانداەوەی ناوی ڕادیۆی بەغداد.