بەغداد-ا ه ع
ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری وەقائیعی عێراقی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ژمارە 4511دەرچوو كە ڕێنمای و بڕیار و بەیاننامەیەی تێدایە و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران دەركراوە و سەرۆكایەتی كۆماریش پەسەندی كردووە.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند:لە ژمارەی ئەم جارەدا ڕێنمایی ژمارە 8ی ساڵی 2018ی تێدایە بۆ چاكسازی یەكەمی ڕێنمایەكانی دامەزراندن بۆ پلە وەزیفیەكان كە لەئەنجامی جوڵەی مەلاكی ژمارە 4ی ساڵی 2018 كە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە375بۆ ساڵی 2018 دەركراوە هەروەها ڕێنمایی ئاسانكاری جێبەجێكردنی حوكمی یاسای بۆ وەرگرتنی ئەندامانی هێزە چەكدارەكان و ئاسایشی ناوخۆ و هەواڵگیری نیشتمانی عێراقی و ئاسایشی نیشتمانی لەخوێندنی زانكۆی ژمارە 15ی ساڵی 2016
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: وەقائیعی ئەم جارە بڵاوكردنەوەی چەند بڕیارێكی لەخۆگرتووە لەسەر لیژنەی سڕكردنی پارەی تیرۆرستان بە ژمارە 59 و 60 ساڵی 2018 و هەروەها دەركردنی بەیاننامەی نوێكردنەوەی شارەوانی سیبە لە پلەی چوارەم لە ناحیەی سیبە ی سەر بە پارێزگای بەسڕە.