عەبادی و بارزانی تەئكیدەكەنەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دستور

  • 17-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
    بەپێی بەیانێك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری وڵات كراوە لەگەڵ هەماهەنگی نێوان ناوەند و هەرێم بۆ پتەوكردنی هاوكاری هاوبەش و بەردەوامبوون بۆ راوەدونانی شانە تیرۆریستیەكان.
    تەئكیدیشكراوەتەوە لەسەر وتوێژ و لێكۆڵینەوە لە چوارچێوەی دەستور كە دەتوانێت كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەر بكات لە پێناو خزمەتكردنی وڵات.