بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: ئەو گرێبەستەی كە لە ئێستادا وەزارەت دیراسەی دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی ئیمزای بكات 9,500 میگاوات لە دوای سێ ساڵ لە ئیمزای گرێبەستەكە كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات.
مسعەب مودەریس وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند: ئەو گرێبەستەی كە ئێستا وەزارەتی كارەبا دیراسەی دەكات و دەخوازێت لەگەڵ كۆمپانیای سیمێنزی ئەڵمانی ئیمزای بكات لەدوای سێ ساڵ 9,500میگاوات كارەبا بۆ سیستمی نیشتمانی زیاد دەكات و دوای ئیمزاكردنی گرێبەستەكە پلانەكە بە كورت و مام ناوەند و دور مەودا جێبەجێ دەكرێت.
وتیشی گرێبەستەكە گۆڕینی وێستگەكانی وزە كە بە سوتەمەنی قورس كار دەكەن لەخۆ دەگرێت بۆ وێستگەی غاز و چاككردنەوەی وێستگە زیان بەركەوتووەكان و دانانی وێستگەی نوێ و دانانی زیاتر لە 14وێستگەی گواستنەوە كە بە توانای 132 ك ڤ كاردەكەن