بەغداد- ا ه ع
موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بە بەڵگەوە ڕاستی ناوی ڕادیۆی بەغداد دەسەلمێنێت كە دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕەكە.
ئەبو هێل لەبەیاننامەیەكدا داوا وەكات ئەو مێژوە دێرینە بە هیچ ڕادیۆیەكی تر نەدرێت چونكە تۆڕەكە شایستەی هەڵگرتنی ئەو ناوەیە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 82ساڵ لەمەوبەر
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیە و بەهەوڵەكانی موجاهید ئەبو هێلی سەرۆكی تۆڕكە توانی ناوی ڕادیۆی بەغداد بگەڕێنێتەوە كە ناوی كۆنترین ڕادیۆیە لە ناوچەكە و تەمەنی 82ساڵە.
ڕادیۆی بەغداد یان وێستگەی بەغداد دووەم ڕادیۆیە لە وڵاتانی عەرەبی دەنگی بیسترا دوای كردنەوەی ڕادیۆی قاهیرە كە بە فەرمی لە 1تەمموزی ساڵی 1936كرایەوە.